مایکرۆلانسەر چۆن کاردەکات
لە رێگەى مایکرۆلانسەرەوە دەتوانین خزمەتگوزاریەکانت بفرۆشیت و بکڕیت بە 5 دۆلار.
تکایە بەند و مەرجەکانى بەکارهێنان بە باشی بخوێنەوە, بۆ ئەوەى توشی هیچ هەڵەیەک یان کێشیەک نەبیت لەکاتى بەکارهێنانى ماڵپەڕی مایکرۆلانسەر.
پێشکەشکەری خزمەگوزاری (فرۆشیار):
- چۆن کار یان خزمەتگوزاری دادەنێیت: چونە ژوورەوە هەڵبژێرە لە ناو ماڵپەرو, ماوسەکەت بخەرە سەر ناوى بەکارهێنەر لەبەشی سەرەوە , پاشان دادانى کاری نوێ هەڵبژێرە.
- پاش دانانى کاری نوێ (پێویستە پێچەوانەى یاساکارپێکراوەکانى ماڵپەڕو بەندەکان نەبێت),ة کارەکەت دەچێتە لاى سەرپەرشتیارانى تەکنیکى بۆ چاو پێداخشانەوە.
- لەکاتى نەبوونى هیچ کێشەیەک کارەکەت یان خزمەتگوزاریەکەت لە ماڵپەر پەخش دەکرێت و دەتوانیت تۆش ریکلامی بۆ بکەیت, وە لەکاتى وەرنەگرتنى کارەکەت ئەوا بە رێگەى ئیمەیڵ هۆکارەکەى رووندەکرێتەوە.
- گەر کڕیارێک کارەکانتى کڕی ئەوا بە رێگەى ئیمەیڵ ئاگادار دەکرێیتەوە, بۆ ئەوەى بتوانین لەگەڵ کڕیار گفتوگۆ بکەن لە رێگەى ماڵپەڕەوە.
- پاش ناردنى زانیاری و رێنماییەکانى لە لایەن کڕیارەوە وە رێکەوتن لەسەر چۆنیەتى کارەکەو وە تەواوکردن و گەیاندنى بەکڕیار, ئەوکات ەپێی یاساکنى ماڵپەر بری باڵانسی مافی خۆت دەچێتە سەر هەژمارەکەت. پاش دەرکردنى عمولەو تێچوەکانى ماڵپەڕ.
- کاتێک باڵانسەکەت دەگاتە 50 دۆلار, ئەوکات دەتوانیت بە رێگاى پایپاڵ یان رێگا کارپێکراوەکانى وەک فاست پەى و زەین کاش, داواى راکێشانى بالانسەکەت بکەیت.
- لەکاتى رێکنەکەوتن و ئەنجام نەدانى کارێک لەگەڵ کڕیار, تکایە کارەکە هەڵوەشێنەوە و بیگەڕینەوە, بەم شێوەیەش بالانسەکە دەچێتەوە سەر هەژماری کڕیار.
ڕێنمایی بۆ بەکارهێنەر(فرۆشیار)ی نوێ:
- تکایە بەناوى راستەقینەى خۆتانەوە هەژمار دروست بکەن, بۆ ئەوەى دڵنیایی لە لای کڕیار یان هاوبەشەکان دروست بکەیت.
- تکایە هەوڵبە کاری تازە یان خزمەتوزاری تازە و ناوازە بێ دووبارە پێشکەش بکەیت.
- رێنمایی و زانیاریەکانى تایبەت بەکارەکانت بە رێنوسی کوردی, عەرەبی فصحی, واتا زمانى پاراوو دوور لە زمانى و رێنوسی گشتی.
- دڵسۆزی و گرنگی دان بەکارەکانت با پێشەنگت بن.
- تکایە ژمارەى رۆژی پێویست دیاری بکە بۆ تەواوبوونى کارەکانت. بەردەوام ئاگاداری هەژمارەکەت بە, دووربکەوەرەوە لە دوواکەوتن و ئەنجام نەدانى کارەکانت بەبێ هۆ.
- کارەکانت بە تەواونەکراوی و کێشەوە, مەیگەینە بە کڕیار با نەبێتە هۆی داخستنی هەژمارەکەت.
- زانیاری ووردەکاری تەواو لەگەڵ کارو خزمەتگوزاریەکانت بنووسە, لەگەڵ پێناسی گونجاو شایستەو دیاریکردنى نرخی گونجاو بۆ کاری گونجاو بەو شێوەیە.
- خۆت دووربگرە لە کۆپی کاری کەسانى تر, دەبێتە هۆی داخستنى هەژمارەکەت.
داواکەری کار یان خزمەتگوزاری (کریار):
- لەنێو ماڵپەڕی مایکرۆلانسەر, بەگەڕێ بە نێوکاری خوازارو.
- لەکاتى نەدۆزینەوە کاری خوازراو, دەتوانىت داواکاری کار پێشکەش بکەیت, لەبەشی داواکاری.
- کلیلکى کاری خوازراو بکە, بۆ خوێندنەوەى تەواوى زانیاری و رێنمایەکان, ئەنجامدامنى کڕینی.
- دەتوانىت بە بێ نرخی زیادە کارە خوازراوەکانت بکڕیت وبە رێگەى ئۆن لاین پایپاڵو فاست پەى, یان زێن کاش بری پارەکەى بدەیت.
- پاش کڕینى کار یان خزمەتگوزاری , راستەوخۆ دەتوانىت گفتوگۆ بکەیت لەگەڵ فرۆشیار, بۆ زیاتر لێک تێگەیشتن و ئەنجام دانى کارەکە بە تەواوەتى.
- لەکاتى دواکەوتن و وەڵام نەدانەوەى فرۆشیار , دەستبەجێ کرداری کڕینەکە هەڵوەشێنەوە, بۆ ئەوەى بالانسەکەت بۆ بگةڕێتەوە.
- پاش تەواوکردن و رادەستکردنى کار یان خزمەتگوزاریەکە لە لایەن فرۆشیارەوە, تکایە هەڵسەنگاندنى تەواوى بۆ بکەو دڵینابە وەک داواکاری ئێوەو رێکەوتنەکەتانە. پاشان هەڵسەنگاندن بۆ کڕیاکە بکە.
- لەکاتى بوونى هەرکێشەیەک راستەوخۆ لە رێگەى چاتى ماڵپەرەوە یان ئیمەیلی خوارەوە پەیوەندى بکە:
imfo@mikrolancer.com